٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٥:٤٥
کۆبوونەوەی تایبەت بۆ بەڕێوەچوونی ئەربەعین لە "کەربەلا"ی ئیراق

یەکەمین کۆبوونەوەی ستافی ئێرانی تایبەتی ئەربەعین لەشاری کەربەلای ئێراق بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا لەم کۆبوونەوەیە کەلە تەنیشت  گڵکۆی پاکی سەیدوشوهەدا ئەباعەبدوڵڵاحسێن (ع) و برای بەڕێزی حەزرەتی ئەبولفەزلی عەباس (ع) بەڕێوەچوو، هەموو نوێنەرانی دامەزرانی ئێرانی هاوپێوەند لەگەڵ ڕێ وڕەسمی ئەربەعینی حسێنی  ئامادە ببوون.

خزمەتگوزاری هەرچی باشتر بە زیارەتکارانی ئەربەعین و هاواهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی  ئێراق  تەوەرەی باسی ئەم کۆبوونەوەیە بوو .

حەسەن دانایی فەر باڵوێزی ئێران لە ئێراق  لەم کۆبوونەوەیە وتی :  دەبێ هەوڵ بدەین ئەربەعینی ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی ڕابردوو پەیامهێنەری یەکێتی و هاودڵی و ڕێکوپێکی ئیسلامی بێت ....

کۆتایی کورتە نامە/310